ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
نمونه‌ی چاوو ڕووتن مانگ و په‌روین نه‌خۆشه دڵ له لێوت بێنه هه‌نگوین له‌سه‌ر دینت ئه‌گه‌ر تۆ موستهقیمی ده ئه‌مرم پێ بکه لاچم له‌سه‌ر دین په‌شێوه بول بولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت فیداتم بۆچ ئه‌که‌ی زوڵفت به په‌رژین گوڵاڵه‌ی بیستون ئێسته‌ش به‌هاران ئه‌ڵێن پێت ماجه‌رای فه‌رهاد و شیرین چ شیرینه خوایه ئه‌و نیگاره‌م به بالای ئه‌و بڕاوه ، ناز و ته‌مکین نیگار شین پۆشه بۆیه ئاسمانیش هه‌میشه ڕه‌نگی شینه وا ده‌کات شین له‌لای من ده‌رسی خوێند بولبول که‌وا شه‌و هه‌تا سبحه‌ینێ ناوه‌ستێ له ناڵین وه‌کو ڕه‌شماری زامار پێچ ئه‌خۆم من که دیم وه‌ستا زولفت چین له‌سه‌ر چین به ماچی لێوی تۆ ئه‌یده‌م ئه‌گه‌ر بێ و قبوڵی که‌ی له من تۆ چین و ماچین خوایا چی ئه‌بێ زستانی مه‌یلی له حه‌ق ( ئه‌حمه‌د) بکه‌ی تاوێ به هاوین
چاوه‌که‌م دوور بێ له ڕووت چاوه‌کانم ژان ئه‌که‌ن هه‌ر له سورمه‌ر خاکی ڕێگات ئاره‌زووی ده‌رمان ئه‌که‌ن یه‌عنی ئاوی دیده‌کانی من له دورریی قامه‌تت وا به خور دێن هه‌ر له نه‌هری (تانجه‌ر) و (سیروان) ئه‌که‌ن پهرجهم و لێو و ده‌می شیرینی یاری نازه‌نین هه‌ر له زوڵمات و له ئاوی چه‌شمه‌یی حه‌یوان ئه‌که‌ن جانفیدای ئه‌و دهلبهرانهم وا به خه‌ندی لێویان بێ موداوا زامی قه‌لبی عاشقان ده‌رمان ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی خادیمی ده‌رگای نیگارن دایما ! گاڵته‌و و سوبحهت به ته‌ختی قه‌یسه‌ر و خاقان ئه‌که‌ن لاده شاعیر ! تۆ له باسی عه‌شقبازی و سه‌یری که چۆن خه‌ریکن چه‌ند که‌سێ ئێستا وه‌ته‌ن وێران ئه‌که‌ن ! جاهیلان بۆ ئیستیفاده‌ی زاتی خۆیان ڕۆژ و شه‌و له‌م موحیطه مه‌نعی عیلم و سنعه‌ت و عیرفان ئه‌که‌ن ڕووڕه‌شی دنیا و قیامه‌ت ئه‌و نه‌فامانه که‌وا هه‌جوی قه‌وم و میلله‌ت تی خۆیان به پاره و نان ئه‌که‌ن ئاسمان ئێستا وه‌ها چه‌رخاوه جاهیل غاڵبه گوربهوو ڕێوی خه‌یاڵی مه‌رتبه‌ی ێران ئه‌که‌ن چه‌ند که‌سێکی تازه پیاکه‌وتوو له کووره ده‌رچوون پیاو که چوو بۆ ئیش له پێشا یوقلهمهی گیرفا ئه‌که‌ن خه‌ڵقه به عزێ که‌س له ئینسانی چی یان دیوه زه‌ره‌ر وا هه‌میشه مه‌شقی وه‌حشی و په‌یڕه‌وی حه‌یوان ئه‌که‌ن ؟ -ئه‌حمه‌د موختار جاف
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**